پێناسه
The history behind the design.
Background color: this color is calming like Ali’s own personality, and gives you stronger faith in your conviction.
Yellow backround: color of the sun, it represent hope of freedom coming.
Green leaves under his name: they represent his creativity and ability to do positive things to reunite.
The white colored text: says that this homepage is not under any influens from a political party, and the color makes it wery clear.
Chearing people in the background: they are both women,man and children becouse if you want freedom, everybody has too speek up!
The pigeon with the growing flowers: the symbol of peace, with the growing flowers becouse we want it to spread all over the world.
The different colors of each letter in Kurdistan: becouse we want a country for everyone and with everyone. Respect for diversity.
The golden flower: to symbolize that all kurds have to unite around a common goal for their own future, not under some other government.
Soran Karbasian
مێژووی پشت ئه‌م داڕشتنه.
ڕه‌نگی پشت بنەما: ئه‌م ڕه‌نگه وه‌ک که‌سایه‌تیی کاک عه‌لی هێمنه و ئه‌م ڕه‌نگه بڕوا به ڕێباز و ئامانج به‌هێزتر ده‌کات
زه‌رداییی پشت بنەما: ڕه‌نگی خۆره که هیوای هاتنی ئازادی ده‌به‌خشێت
گه‌ڵای سه‌وزی ژێر ناوی کاک عه‌لی: ئه‌مه که‌سایه‌تیی سازکه‌ر و پێکهێنەری کاک عه‌لی پێناسه ده‌کات بۆ هه‌نگاوی باش هه‌ڵێنانه‌وه و بۆ پێکهاتنی به‌ره
ڕه‌نگی سپیی نووسینی سه‌ر وێنه: نووسینه‌که ده‌ڵێ که ئه‌م ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆیه و لایه‌نگریی هیچ حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک ناکات و ئه‌و ڕه‌نگه سپییه زۆر ئه‌م مه‌به‌سته زه‌ق ده‌کاته‌وه
خه‌ڵکانی هاوارکه‌ر و به هه‌ڵوێست له وێنه دا: پێک هاتوون له ژن و پیاو و مناڵ، هه‌موو ده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن گه‌ر ئازادیان گه‌ره‌که
کۆتر و بارانی گوڵ: نیشانی ئاشتی‌یه وێڕای بارانی گوڵ و ئاشتی، چون ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئاشتی و دۆستایه‌تی پێشکه‌ش هه‌موو جیهان بکه‌ین
ڕه‌نگی جیاواز له سه‌ر پیته‌کانی وشه‌ی کوردستان: چون ئێمه نیشتمانێکمان ده‌وێ بۆ هه‌موان و ده‌گه‌ڵ هه‌موان. واتا ڕێز بۆ جیاوازییه‌کان
گوڵی زه‌رد: به نیشانی له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه‌ی گشت کورده‌کان دامناوه بۆ داهاتووی خۆیان، نه‌ک له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیانی
سۆران کەرباسیان
هه‌وڵی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ، به‌ڵام لێپرسراو له کاری مێدیادا هه‌نگاوێکی گرینگه له ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا. دێمۆکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و ئاشتی و… به گشتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له دروشمی هه‌موو مه‌کته‌به سیاسی و ئایینییه‌کاندا خۆ ده‌نوێنن، بنه‌ماکه‌یان دیالۆگ و له‌یه‌کگه‌یشتن و رێزدانان بۆ بیروڕای جیاوازه. کاتێک تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ دڵنیابوون وته‌کانیان ئه‌بیسرێ و وه‌کوو تاکێک ده‌نگ و ڕایان ده‌کرێ بیری لێ بکردرێته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه له کێشه‌كاندا قورساییشی هه‌بێ، متمانه‌یان به خۆیان ده‌بێ و کاتێک متمانه‌یان به‌خۆ بوو، له ڕاست چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاکه‌یان زیاتر هه‌ست به لێپرسراوی ده‌که‌ن
له بارودۆخی ئێستادا و له هه‌ل و مه‌رجی له‌باری ره‌خساو به تایبه‌ت بۆ کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی تێکنیکیی له‌به‌ر ده‌ستدایه، پێوسیته ئیتر زه‌مان له‌ده‌ست نه‌درێ و هه‌وڵ بدرێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م که‌ش‌و هه‌وایه که چی تر بریندار و خوێناوی نه‌بین و له‌و جه‌غزه شوومه بێینه‌ده‌رێ که ساڵیانێکه به ئێسقان ئه‌یکێڵین و به‌خوێن پاراوی ده‌که‌ین و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه ئه‌زموونه تاڵانه، هه‌ر دێینه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی که لیی وه‌ڕێکه‌وتبووین
له‌مێژه به ئاواته‌وه‌م له مێدیای کوردی‌دا لایه‌نی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌رفه‌تی ئه‌و چاکسازییه‌ی وه‌دست بکه‌وێ. ئه‌وه‌نده‌ی که له تواناشم دابووه؛ وه‌کوو تاکێک، هه‌وڵم بۆ داوه، به‌ڵام …
دانانی ئه‌م سایته هه‌وڵێکی زۆر سه‌ره‌تایی به‌ڵام له دڵه‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م ئاواته. هیوادارم مۆمی تری لێ بزێ و تا گه‌یشتن به مۆم و مۆمه‌کانی تر له کووژانه‌وه بپارێزرێ
عەلی خزری