ئەم بەرنامەیە هاوکات دەگەڵ ڕۆژی پڕ لە ژان و پەژارەی گەلی کوردەوە ” ڕۆژی شەهیدان ” ساز کراوە و تەرخان کراوە بە یاد کردنەوە لە شەهیدانی ڕێبازی رزگاریخوازی گەلی کورد. بەرنامەکە بە هۆنراوەیەک دەست پێدەکا کە لە ئاستی بەرزی شەهیدانی کوردستان و بە تایبەتی پێشەوای کوردان دەدوێ. لە درێژەی بەرنامە دا هەڵسەنگاندنێک لە ناوبەری چالاکیە ڕامیاریەکانی ئەمڕۆ دەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەکرێت. لە درێژەی بەرنامە دا ئاماژەیەک بە ئاواتەکان و ڕێبازی پیرۆزی پێشەوای کوردان ” گیانبەخت قازی موحەممەد ” دەکرێ و دیسان وەک زۆرینەی بابەتەکانی پێشوو، مژاری ڕۆژ لە یەکگرتوویی نێوان هێزەکانی کورد گرێ دەدرێتەوە. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه جیهانییهکاندا وەک فێیسبوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە
ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن

dest xosh kak ali gian.xozge heliki newy bu kurdi rojhelat helkevtba u tosh bem heste zolalet le shrekey peishewa 10 xakeliewet betintr krba.