بەرنامەی ژمارە ٢٦ئەم بەرنامەیە بە ئاماژە کردن بە شێوەی پەروەردە و ڕێز لینان لە یاسا لە وڵاتانی پێشکەوتوو و ڕۆژئاوایی دەست پی دەکات کە وەک نەریتێک دەگەڵ سروشتی مرۆڤەکان تێکەڵاو بووە و دەکرێ وەک وێنەیەکی باش بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگای خۆمان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کەڵکیان لێ وەربگرین. لە درێژەی بەرنامە دا بە لەبەرچاو گرتنی ئەوە کە پیلانەکانی داگیرکەران بەردەوامە، زەخت دەخریتە سەر هەندیەک خاڵ کە پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لێیان وشیار بێ و ئەوە هەرکات لە ناومان دا هەست پێ بکرێ کە کورد ئێستاش لە خەبات دایە. درێژەی بەرنامە تەرخان کراوە بۆ گرنگی بایەخ دان بە شۆڕشی فەرهەنگی و چوونە ناو قۆناخە پێویستەکانی خەبات. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن

Interneti Xaw

بۆچوونت تۆمار بکە

ڕاپرسی

پێکهاتنی به‌ره‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات

View Results

Loading ... Loading ...