
ئه‌م به‌رنامه‌یه باس له بار‌و دۆخی ناله‌باری ژیان له‌ناوخۆ ، خۆفرۆشان و هه‌وڵه‌کانیان ده‌کا. دوژمن چه‌کی گۆڕیوه و به مه‌ودای هۆشبه‌ر که‌تووه‌ته گیانی لاوه‌کان و ئه‌و ئامارانه‌ی که له گیرۆده‌بووان بڵاو ئه‌بێته‌وه و شوێنه‌واری ئه‌و پێلانه شوومه له درێژخایه‌ندا به‌وردی باسی لێ ده‌کرێ . به‌شی دووهه‌می به‌رنامه باس ئه‌رکی خه‌ڵک له‌ناوخۆ و ئه‌رکی سیاسه‌تی کوردی و به گشتی هه‌موو لایه‌ک ده‌کا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ده‌ردانه و گلێیی له حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان که هێج به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌تا ئێستا بۆ دژبه‌ریی ده‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ردانه نه‌بووه. له ئاکامدا پێکهێنانی کۆده‌نگی و یه‌کیه‌تی و هاودڵی به خاڵی جێی هیوا ده‌زانێ که تین وره و هیوا وه‌به‌ر خه‌ڵک بنێ هه‌تا دژ به‌و پیلانه ماڵوێرانکه‌ره راوه‌ستن.
ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن
