
ئه‌م به‌رنامه‌یه تایبه‌ته به شه‌هیدانی 19 ی گوڵان و حیماسه‌ی رۆژی 23 ی ئه‌و مانگه و مانگرتنی گشتی خه‌ڵک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شوێنه‌واری کورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیان. به‌شی دووهه‌می به‌رنامه ره‌خنه‌یه له هه‌ڵوێست نه‌گرتنی حکومه‌تی هه‌رێم و بایکۆتی خه‌به‌ری له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته و مانگرتنی خه‌ڵک. له دواییشدا ئاماژه به هۆکاری هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر و گرینگایه‌تی هاوده‌نگی و کۆده‌نگی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات که هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و کۆده‌نگی و نیزیکبوونه‌وه‌یه‌ی لێ ده‌کرێ. سه‌ره‌تای به‌رنامه به په‌خشانی به‌رزی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س که هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئاماده‌کراوه و کۆتایی به‌رنامه‌ش به هۆنراوه‌ی به پێزی ( شالووره‌کان ده‌وه‌رنه‌وه) ی باوکی ئاڵا رازاوه‌ته‌وه.
ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن
