بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ( رۆژی 12 ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 ی هه‌تاوی ) 59 لاوی مه‌هابادی، له لایه‌ن کۆماری سێداره‌وه ده‌رده‌ست و هه‌تا ئێستا بێسه‌روشوێنن. باسی ئه‌و رۆژه تاڵه و خه‌می بیست و حه‌وت ساڵه‌ی هه‌موومان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و په‌پوولانه، بووه‌ته ناوئاخنی ئه‌م بۆنه تایبه‌تییه. سه‌ره‌تای به‌رنامه به په‌خشانێکی گه‌لێک به پێز و جوانی( به‌ڕێز کاک خالید موحه‌ممه‌دیان) رازاوه‌ته‌وه و له درێژه‌دا باس له شه‌هیدان ، ئامانجه‌کان و ناسینی قورسایی ئه‌و خه‌سارانه‌ی به درێژایی ئه‌و سی و یه‌کساڵه، کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشیان بووه، ده‌کرێ. ئه‌رکه‌کان و هه‌وڵه‌کان و چۆنییه‌تی ئاوردانه‌وه له‌و هه‌مووه زیانه‌ی که دیوومانه، به‌شی دوایی به‌رنامه پێک ده‌هێنن
ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن
