کۆچ ، دوورکەوتنەوە لە باوەشی زێد و نیشتمان و ژیانی دوورەوڵاتی پرسێکن کەمتر سرنجیان دراوەتێ. پارچەی پێنجەمی کوردستان، کوردی دوورەوڵات پێکی هێناوە بە دنیایەک تایبەتمەندی خۆیەوە کە کەمتر باسی دەکرێ. کاروانی خەمبار و هیواداری پەنابەران هەروا بەڕیوەو دوایی نایە و رۆژ نییە هەواڵی ناخۆش لەو کاروانەوە نەبیسین. هۆی چییە ئەو کاروانی تووشی کارەساتی دڵتەزێن دەبێ؟ گرفتەکان کامانەن؟ بە چ شێوەیەک دەتوانین یارمەتیدەریان بین کە هەنگاوەکان لە جێی خۆی و کاتی خۆیدا هەڵبگیرێن؟ و … هتد
ئەو بەڕێزانەی کە ئینتێرنێتی خاویان هەیە دەتوانن لێرەوە ئەم بەرنامەیە لە کاتێکی کەمتر دا دابەزێنن
