پیلان هۆنراوه‌ی پۆڵا نانوازاده که به ده‌نگی خۆی خوێندراوه‌ته‌وه
چیا مه‌ده‌نی ئاماداکاری موزیکی بووه و تۆماریشی کردوه
پیلان هۆنراوه‌ی پۆڵا نانوازاده که به ده‌نگی خۆی خوێندراوه‌ته‌وه
چیا مه‌ده‌نی ئاماداکاری موزیکی بووه و تۆماریشی کردوه
بەرێز کاک عەلی
ئەو کاتەت باش
شێعرەکە زۆر پڕ مانا و بە هەست و پڕاوپڕی راستییەکانە،دەنگی کاک پۆڵاش کە قسەی تێدانییە ،چ بە قەولی مەعروف لە دیکلەمە دا و چ لە تۆن و شێوازی خوێندنەوە دا،
بەڵام ئەوەی بۆ من جێی سەرنج بوو ئەوەیە کە خوێندنەوەکە لە گەڵ نووسینەکە هەندێک جیاوازییان هەیە ، بۆ وێنە لەو شآوێنە کە دەڵێ سەر و سەکوتی ناحەز و نەحسو وەدەر کەوتن، بە بروای من لێرەدا دەبێ نەحس ەکە و واوەکە کە بەمانای تان ی پاشگر دێت بەسەر یەکترەوە بنووسرێن درووستترە هەر وەها لەو جێیە کە دەلێ بە هێرۆئین تەماتە داوی کوشطن ئێستە هەڵبەستی لەنیو دێڕەکانی دوایی دا پێویست بە نیشانەی پرسیار ناکات چونکە وەک کاک پۆڵاش دەیخوێنێتەوە رستەکان پرسیاری نین،بۆیە ئەگەر نیشانەی پرسیاریان بۆ دابندرێ مانای رستەکە دەگۆڕڕێت. لەگەڵ ڕێزم دا ،
وێڕای ڕێز و سلاوم بۆ کاک مسته‌فاو ڕاست بوونی تێبینێکه‌ی،له‌ڕاستیدا ئه‌من به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێعره‌کانم به‌ده‌نگ و مووزیک بڵاو کردۆته‌وه،سه‌رنجم نه‌داوه‌ته نووسراوه‌کان و هه‌ر ئه‌وی به‌ده‌ستمه‌وه بوه و بۆخۆم لێی حالی بووم چم نووسیوه و توانیومه بیخوێنمه‌وه، ئیتر گوێم نه‌داوه‌ته رێزمان و نوقته‌و ویرگوول و عه‌لامه‌تی پرسیار و شتی وا، بویه ویرای سپاس له کاک مسته‌فا بو ئه‌و وه‌بیر هینانه‌وه‌یه ،هه‌وڵ ده‌ده‌م به هاوکاری و یارمه‌تی برای گه‌وره‌م کاک عه‌لی خزری، له‌مه‌و به‌دواوه ئه‌و ورده‌کاریانه‌ش له‌به‌ر چاو بگرم ،له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خوشه‌ویستی دووباره‌م براتان پولا