
سهرجهمی وتهکانی یایی گوڵتان کشاناک جێگری سهرۆکی پارتی ب د پ سهبارهت به کۆمهڵکوژی تورک له شرناک له پارلمانی تورکییه
رۆژی 3ی 1ی 2012 ئهوهندهی بڵاوکراوهتهوه
دیاره ههوڵ دراوه به ئهمانهتهوه ئهو کاره بکرێ بهڵام دیسان بههۆی پهلهیهک که سهبارهت بهزوو بڵاوکردنهوهی ئهم وتانه کراوه ،نهپڕژاوینه سهر هێندێک وردهکاری و جوانکاری وهرگێڕان. سهبارهت بهم ههڵانهی وهبهرچاو دێن ،داوای لێبوردن دهکهین
کاکە عەلی خۆشەویست و ئەدیب و هونەرمەند. سڵاوێکی گەرم.
پێشەکی لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی ئەو ماڵپەڕە رەنگینەت لێدەکەم و دەست خۆشانەت پێدەڵێم.
دڵنیام لە داهاتوویەکی نیزیک دا، ئەم ماڵپەڕەمزگێنیدەری گوڵزارێکی هەمەڕەنگ و زەنگین، لە
بوارەکانی ئەدەبی، هونەری، کۆمەڵایەتی، کلتوری و ڕامیاری دەبێ. سوپاس بۆ وەڕگێڕانی ئەو
لێدوانە مێرانە و بوێرانەی ئەو خاتونە تێکۆشەرە لە ناو پارلمان و جەرگەی دوژمن دا.
سەرکەوتوو بن.
بەڕێزم!
دەست و چاوی ئێوە و کاک هێمن خۆش بێ بۆ ئەو کارە پیرۆزەتان. زۆر جێی خۆیەتی لێرەدا وەبیر خۆمانی بێنینەوە، کە کوردایەتی تەنیا بەناو حیزبایەتی ناکرێ. ئەو کارەی ئێوە لەو ماوەیەدا کردووتانە و ئەویش بەبێ هاوکاریی هیچ لایەن و گرووپێکی سیاسی و یا کولتووریی کوردی، بەڕاستی جێگەی ڕێزدانان و کڕنۆشبردنە.
ئێمەی کوردی ئاوارەی نیشتمان و وڵات چواربەشکراو، بەداخەوە جار و بار زمان و یان زاراوەی پارچەکانیتریش نازانین و لێکحاڵیبوونمان زۆر دژوارە. ئەوەی کە خاتوو گوڵتەن کردوویەتی و لە ناو جەرگەی دژمندا وتوویەتی، لەوانەیە و دڵنیام، ئەگەر هەوڵی ئێوە نەبوایە، هیچ کات ئێمە لێی تێنەدەگەیشتین. دەست و پەنجەکانتان خۆش بێ، چاوەکانتان ماچ دەکەم و هیوادارم میدیا و تەلەڤیزیۆنە کوردییەکان نموونە لە کارەکانتان وەرگرن و هەوڵ بدەن کوردایەتی لە ئێوە فێر بن و بەس لە چوارچێوەی حیزبیبوونیاندا بمێننەوە.
هیوادار و داواکارم، کە لە سەر کارەکانتان هەر بەردەوام بن… ئەو ماڵپەڕەی ئێوە بە حەق نیشانی داوە بەبێلایەنی ماڵی هەموو کوردێکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان. تا ڕووداوێک دڵی کوردی پارچەیەکی لەرزاندبێ، ئێوە کردووتانەتە دەرد و ئازاری هەموو پارچەکانی تر و کوردایەتیتان هێناوەتە بیرمان و ئەوە کە ئێـمە هەموو کوردین و خەڵکی کوردستانین…
دیسانەکە سەری کڕنۆشتان بۆ دادەنوێنم و هیوادارم هەر بەردەوام بن… وەکوو کوردێک شانازیتان پێ دەکەم و دڵنیام جێتان هەتا هەتایە لە ناو دڵی هەموو کوردێکی بەشەڕەف و دڵسۆزدا دەمێنێتەوە..
بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە؛
هۆرەمەزد