.ئێوه به هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕ و بۆچوونێکه‌وه ده‌توانن هاو کاری ئه‌م به‌رنامه‌یه بن و به بابه‌ته به‌نرخ و گرینگه‌کانی خۆتان بیڕازێننه‌وه
شێوه‌کانی هاوکاری
ئه‌گه‌ر ئێوه فیلمێکتان هه‌یه و پێتان خۆشه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بڵاو بێته‌وه
ئه‌گه‌ر وێنه‌ی جوان یان تایبه‌تیتان هه‌یه
ئه‌گه‌ر موزیک ، گۆرانی یان دۆکومێنتی ده‌نگتان هه‌یه
ئه‌گه‌ر توانایی دروستکردنی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تیتان هه‌یه
ئه‌گه‌ر شاره‌زای کاری ئێنیمێیشێن، کاریکاتۆر، کورته فیلمی ته‌نز و یان دۆکومێنتین
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی گروپێکی کو‌لتوورین (بۆ وێنه هه‌ڵپه‌ڕکێ، موزیک و…) و ده‌تانهه‌وێ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌رهه‌مه‌کانتان بڵاو بکرێنه‌وه
ئه‌گه‌ر بابه‌تێکتان نووسیوه و پێتان خۆشه به ناوی خۆتان بلاو بکرێته‌وه
ئه‌گه‌ر خۆتان خاوه‌نی هۆنراوه و په‌خشانن یان لاتان ده‌ست ده‌که‌وێ و پێتان وایه بۆ بڵاو کردنه‌وه ده‌بن
ئه‌گه‌ر خۆتان به کامێرا بابه‌تێکتان ئاماده کردووه و پێتان خۆشه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا پێشکه‌ش بکرێ،
ئه‌گه‌ر ڕا و بۆچوونه‌کانتان تۆمار کردووه و ده‌تانهه‌وێ به ده‌نگی خۆتان له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به گوێی بینه‌ران بگا
ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بگیردرێ و له کاتی پێویستدا ته‌لیفوونتان بۆ بکردرێ
یان هه‌ر ئه‌گه‌رێکی تر
.ئه‌م به‌رنامه‌یه له خزمه‌ت ئێوه‌دایه
کاکه عه‌لیی برا و مامۆستا‌م
خۆشحاڵم به دانانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه و له دڵه‌وه پیرۆزباییت لێ دهه‌که‌م. به‌ڕاستی به لامه‌وه یه‌کجار سه‌یره که که‌سێکی شاره‌زا و هونه‌رمه‌ندی وه‌ک جه‌نابت به‌و هه‌موو زه‌وقه‌وه له هیچ میدیایه‌کی کوردی‌دا جێی نه‌بێته‌وه. سه‌یرم له‌وه دێ که ئه‌و میدیایانه ـ ته‌نانه‌ت بۆ په‌یداکردنی بینه‌ر و به‌هێزکردنی به‌رنامه‌کانیشیان بێت ـ به‌دوای جه‌نابته‌وه ڕاناکه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ن جێگه‌یه‌کی شیاوی ئه‌و لێزانییه‌ت بۆ بکه‌نه‌وه و له سه‌ر سه‌رانت دانێن. بۆیان به‌داخه‌وه‌م.
دڵ و مێشکم له گه‌ڵته و دڵنیام که دنیا هه‌میشه هه‌روا به ناهه‌ق ناڕوا.
ناسری سینا
کاکه ناسر، هاوڕێی خۆشه‌ویستم!
سپاست ده‌که‌م. هیوادارم شیاوی ئه‌و لوتفه بم و خزمه‌ته‌که‌م به‌که‌ڵک بێ.
به میوانی دڵت بم.
سڵاو کاک عه‌لیی خۆشه‌ویست
پێشه‌کی ده‌م خۆشی له کاک ناسری سینای خۆشه‌ویست ده‌که‌م و خۆ له‌و بابه‌ته ناده‌م چوون زۆر جوان و پاراو ئاماژه‌ی به لاوازی میدیای کوردی کردۆت.
ڕۆژانی هه‌ینی له سه‌رده‌می پڕ له په‌ژاره‌ی ژیانم دا، دڵم به‌وه خۆش بوو کاک عه‌لی به ده‌نگی خۆشی خۆی هێمنم ده‌کاته‌وه. ده‌نگی به‌ڕێزت هه‌رکات دڵی پڕ ده‌کردین له شۆڕش و هیوامان به داهاتوویێکی ڕوون زۆرتر ده‌بوو. هه‌رکات خۆشه‌ویست بووی و جه‌ماوه‌ر باش ده‌زانن که له ناو دڵی داگیرکه‌ر دا توانیت زۆر به ژیر و وشیاری شۆڕشی خۆت بکه‌ی و خزمه‌تی چه‌مکی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و نیشتمانه بکه‌ی. هه‌ر بژی و هیوام سه‌ربه‌رزی به‌ڕێزتانه
سۆران که‌رباسیان
http://www.nishtimanparwar.com
کاک سۆران گیان، سڵاو!
ئه‌وه ده‌بێ له ده‌رفه‌تێکدا به شێنه‌یی زۆر شتان بۆ تۆ و کاک ناسر بنووسم. هیوادارم تۆش له‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌دا که به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ی، سه‌رکه‌وتوو بی.
عه‌لی خزری
سلاو کاکه عه‌لی ئه‌م کاته‌ت باش و هیوایی سه‌رکه‌وتن
کاکه من ماوایه‌کی زۆه‌ر کاری گرافیکی ته‌سویری ده‌که‌م پێم خۆش بوو اگه بۆ به‌رنامه‌که‌ی جه‌نابت کاریکم له ده‌ست دێت وه‌ک خزمه‌ت به به‌رنامه‌که‌یی جه‌نابتان و کورد کانال له خزمه‌تتان دابم. ئێستاش من له ولاتی ئۆتریش داده‌نیشم.
به سپاسه‌وه ئاسۆ پیرۆتی
کاکه ئاسۆ گیان سڵاو!
ئه‌و کاته‌ت باش.
سپاس بۆ کامێنته‌که‌ت. کاکه گیان، ده‌بینی که به‌رنامه‌که‌م زۆر ڕووت و قووته. بۆ وێنه ئاڕمی نیه، به به‌رنامه‌ی خۆتی بزانه و چت له ده‌ست دێ، بۆی جێ‌به‌جێ بکه.
به سپاسه‌وه،
عه‌لی خزری
مامه بی سلاو ده لیم با وه رکه منیش وه ک جه نابت نانم جوین و خولقم گه رمینه و پیشت ده لیم خاله و فیره جولکه گرتنیشم مه که قه ی ناکه ،قسه کانت چه ند جوان و به جی بوون ئاخ که پر به دلی منت فرموو له سه ر میدیاکانی کوردی ، باوه رم پیبکه ئه گه ر بلیم گشت تی وی کوردی وه ک کا ر مه ند و ئامه نجه کانیان ده ناسم دروم نه کردووه ، له هه ر هه موو ده ستگا راگه یاندنه کانی کورد ی وه ک جه نابت ئاگاداری که سی کارامه و لیزانی روژهه لاتی کار ده که ن و رولی به ر چاویان هه یه به لام هه زار جار مخابن خاوه ن تی وی و میدیاکان به گشتی هه ر وه ک بیگانه و سنوور به زین و جا ری واشه ئیستخباراتی سه یریان ده که ن ، ئه وه ش له حالیکدا که ئه گه ر بیتو روژیک ئه وانه میدیای کوردی به جی بیلن نالیم شاشه و ده ستگا کان ده به سترین به لام قه ناعه تم پی بکه شه ل ده بن و ئفلیج ، با هه ر چه ند به په له ش ، به ریک له گه ل ئه و ئازیزانه بدوین و بلین کاکی روژنامه نوس ، برای هو نه رمه ند ، گرافیست و مونی تیری کار جوان ، ده ر هینه ری هزر ره نگین و ئه ندازیاری به ریزی ده نگ و روناکی هه ر هه موو روژنامه نووس و هونه رمه نده کانی روژهه لاتی جا له بیژه ر و پیشکه ش کار را بگره هه تا کامیرامان و ئه وانی دیکه ، با شه پیتان و ابیت کاتی وه نه هاتووه زه کاتیک له جوانکاری و هونه رتان ده رکه ن و ئاوریکیش وه تی ویه کانی روژهه لاتی کوردستان بده ن ، جا به روژ بیت به هه فته و به مانگ و وه رز فه رق ناکات گرینگ ئه وه یه مالی خو تان ده نگ و ره نگی خوشک و براتان له بیر مه که ن ، با به خو مه جبور نین له سه ر به رهه مه کانتان ناوی خوتان بنووسن منیش ده زانم ئه گه ر تی ویه کانی حیزبی باشوور پی بزانن له وانه یه گرفتان بو دروست بکه ن یان بلیک ده رتان بکه ن له ئه و میدیای که کاری لیده که ن ، کوره وه ک مه ردی خودای وه رن هیمه تیک بکه ن خو نیشان ده ن و ه لا هه ر بو خو تان و بو که سو کاری خوتان له ئیران ، ده ی به قوربان ئه ورو روژی هه ولدانه ها که س نالیت وه ره چه ک هه لگره له قه ندیل پاسه وانیم بو بکه ده لین ئه گه ر هه ر چه ند که میش بیت به ر نامه ی جوان له ئاستی هو نه ری خوتدا ئاماده بکه بیکه دیاری بو تی وی خوت ده ی بزانم چاورین ها . مامه با سی چت بو بکه م ده لم پره له تی وی کوردی بی به رنامه بوون و خو به زور زانین و ئافره ت فریو دان کچ کو کردنه وه له به ر جوانی ده ی بو ئه و جار هه ر ئه ونده وه ک دیاریکی تال وه رگره تا بزانم چون ده توانم زیاتر هاوری و ها وفکرت بم دلنیا به ئه گه ر حه ز بکه ی دیسان دیمه وه لات . ده ی جاری رویشتم و چاوت ماچ ده که م
سلاو و ریزم هه یه له خزمه تت کاک علی خضری زور سپاس بو هونراوه جووانه کانت من له منالی ده نگی ئیوه م پی خوش بو به لام به ناو جووان نه م ده ناسی خوشحالم که به سایتی ئیوه اشنا بوم و ده توانم پی وه ندیتان له گه ل بگرم مایه ی شانازیه
داواییکم هه بو ببوره ئه گه ر بی جی بیت پیم خوش بو هونراوه شعری خوم به ناوی مه هاباد به ده نگی ئیوه بیبیسم ئه گه ر شیاو بیت دیسانیش سپاس بو ئیوه هونه رمه ندانی کورد هیوادارم سه رکه وتوبی
ببوره پیم وابی کامنتم نه هات 2 باره ناردم جیژنی قوربان له ئیوه و بنه ماله به ریزت پیر‌وز بیت
بژی کاکه گیان
دانانی ئه‌و سایته به نرخه پیرۆز بێ.
له بیرمه زیادتر له 20 ساڵ له مه‌و به‌ر که شێعری به‌رز‌ی مامۆستا هه‌ڵۆ (لادە لادە) م به ده‌نگی زوڵاڵ و پڕ هه‌ستی کاک عه‌لی خزری گوێ ده‌دایه چ هه‌ستێکی قووڵی خۆشیم ده دڵ ده‌گه‌ڕا و چه‌ند له‌ززه‌تم ده‌برد و چۆن ده‌بومه “مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری” ئه‌و ئه‌سه‌ره هونه‌رییه بێ وێنه‌یه. ئێستێ که دیسان ئه‌و ته‌جره‌به‌یه‌م دوباره کرده‌وه، هه‌مو ئه‌و هه‌ستانه‌ش ده دڵم دا زیندوو بوونه‌وه.
هه‌ر بژی و سه‌رکه‌وتوو بێ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی وه‌ک کاک عه‌لی که سه‌رمایه‌ی گه‌لی کورده
ده ست خۆشی له کاك عه‌لی به‌رێز ده که‌م بۆ ئه‌وکاره به‌نرخه‌ت.
هیوای ته‌ندروستیت بۆ ده خوازم.
http://www.kungfu-toa.net
http://www.xwendkarikurd.com
له گه ل رێز و خۆشه ویستی به ر فراوان هه ر له کرماشانه وه تا هه ر کوێنه که هه ییت
ئه م کاته تان باش و ماندوو نه بن
ئه من بۆ خۆم یه کێک له و که سانه م که به ده نگه زووڵاڵه که ی ئێوه دڵم گڕ ده گرێ و هێمن ده بێته وه
زۆر خۆشحاڵم به وه ی که ئه مشه و هه ر ئێستا توانیم ماڵپه ڕیک ببینم که هی ئێوه مامۆستای به ڕیزه و پڕ به دڵ ده ستخۆشی تان لێ ده که م و هیوای سه ر که ووتنتان بۆ ئاواته خوازم له هه موو ژیانتان و
هیوادارم که ئه و ده نگه زووڵاڵه تان وه ک روونی و زووڵاڵی که ناراوی وڵاته که مان بۆ هه میشه بمێنێته و دڵنیاشم که هه ر وه کوو کوێستانه مل به رزه کانی نیشتمانه که مان ده مێنێته وه
دیسان سپاس و ماندوو نه بوونتان ده که م
http://www.kurdsan.com
سلاو، هاتم تەنیا بێژم ماندو نەبی مامۆستا. هەر بژی و سەرکەوتو بی.
دلشاد.ج
به راستی شیاوی باشترینی به ریز کاکه عه لی گیان…
به خودای ئه‌وه تازه‌م زانیوه کارێکی ئاوا چاک و جوان کراوه. کاکه به ناشکوری نه‌بێ که‌س ئێمه ناخوێنێته‌وه بۆیه له عاله‌می حه‌په ڕووت دا ده‌ژین. ده‌ست و چاوت خۆش مامۆستا عه‌لی. ماڵپه‌ره‌که‌ت هه‌م به ڕه‌نگ و هه‌م به ده‌نگ نموونه‌ی که‌مه. ئه‌من چێژی لێ وه‌ر ده‌گرم. ته‌مه‌نت درێژ بێ. هه‌یاس له دووری دوور ڕا.