به‌رنامه‌ی ژماره‌ 31بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ( رۆژی 12 ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 ی هه‌تاوی ) 59 لاوی مه‌هابادی، له‌ لایه‌ن کۆماری سێداره‌وه‌ ده‌رده‌ست و هه‌تا ئێستا بێسه‌روشوێنن. باسی ئه‌و رۆژه ‌تاڵه‌ و خه‌می بیست و حه‌وت ساڵه‌ی هه‌موومان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و په‌پوولانه، بووه‌ته‌ ناوئاخنی ئه‌م بۆنه‌‌ تایبه‌تییه‌. سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ به‌ په‌خشانێکی گه‌لێک به‌ پێز و جوانی( به‌ڕێز کاک خالید موحه‌ممه‌دیان) رازاوه‌ته‌وه‌ و له‌ درێژه‌دا باس له‌ شه‌هیدان ، ئامانجه‌کان و ناسینی قورسایی ئه‌و خه‌سارانه‌ی به‌ درێژایی ئه‌و سی و یه‌کساڵه‌، کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشیان بووه‌، ده‌کرێ. ئه‌رکه‌کان و هه‌وڵه‌کان و چۆنییه‌تی ئاوردانه‌وه‌ له‌و هه‌مووه‌ زیانه‌ی که‌ دیوومانه، به‌شی دوایی به‌رنامه‌ پێک ده‌هێنن

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٣٠

حیماسه‌ی مانگرتنی گشتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان  له‌ رۆژی 23 ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و شوێنه‌وار و چاوه‌ڕوانییه‌کانی  بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌که‌ زۆر موعادله‌و حیسێب و کتێب له‌لایه‌ن کورد و دوژمنانی کورد و ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئاڵو گۆره‌کانی سیاسی شوێن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان داده‌نێ، سه‌ر له‌نوێ بنووسرێنه‌وه. باڵا به‌ باڵا گرتنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز که‌ وه‌ک قۆناغێکی گرینگ له‌ مێژووی ئه‌و سی و یه‌کساڵه‌ی ئێران سه‌یری ده‌کرێ به‌ باڵای ئه‌و مانگرتنه‌ی گه‌لی کورد له‌و که‌ش و هه‌وا تایبه‌تییه‌ی که‌ ئێران تێیکه‌وتووه‌. ئه‌رکه‌کان ،چاوه‌ڕوانییه‌کان و ئه‌و بابه‌ته‌نای که‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودوا له‌ لایه‌ن خه‌ڵک و هێزه‌سیاسییه‌کانی کورد و هه‌وه‌ها مێدیای کورده‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن، به‌شی دووهه‌می به‌رنامه پێک ده‌هێنن‌‌

 

  درێژەی بابەت »

ghfghffhfd

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ته‌  به‌ شه‌هیدانی 19 ی گوڵان و حیماسه‌ی رۆژی 23 ی  ئه‌و مانگه‌ و مانگرتنی گشتی خه‌ڵک له‌ شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شوێنه‌واری کورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیان. به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌ هه‌ڵوێست نه‌گرتنی حکومه‌تی هه‌رێم و بایکۆتی خه‌به‌ری له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ و مانگرتنی خه‌ڵک. له‌ دواییشدا ئاماژه‌ به‌ هۆکاری هاتنه‌ مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر و گرینگایه‌تی هاوده‌نگی و کۆده‌نگی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات که‌ هیوای به‌رده‌وامی ئه‌و کۆده‌نگی و نیزیکبوونه‌وه‌یه‌ی لێ ده‌کرێ. سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ به‌ په‌خشانی به‌رزی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س که‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌ و کۆتایی به‌رنامه‌ش به‌ هۆنراوه‌ی به‌ پێزی ( شالووره‌کان ده‌وه‌رنه‌وه‌) ی باوکی ئاڵا رازاوه‌ته‌وه‌.

 

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٨

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ باس له‌ بارو دۆخی ناله‌باری ژیان له‌ناوخۆ ، خۆفرۆشان و هه‌وڵه‌کانیان ده‌کا. دوژمن چه‌کی گۆڕیوه‌ و به‌ مه‌ودای هۆشبه‌ر که‌تووه‌ته‌ گیانی لاوه‌کان و ئه‌و ئامارانه‌ی که‌ له‌ گیرۆده‌بووان بڵاو ئه‌بێته‌وه‌ و شوێنه‌واری ئه‌و پێلانه‌ شوومه‌ له‌ درێژخایه‌ندا به‌وردی باسی لێ ده‌کرێ .‌ به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌ باس ئه‌رکی خه‌ڵک له‌ناوخۆ و ئه‌رکی سیاسه‌تی کوردی و به‌ گشتی هه‌موو لایه‌ک ده‌کا بۆ چاره‌سه‌ری  ئه‌و ده‌ردانه‌ و گلێیی له‌ حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کان که‌ هێج به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌تا ئێستا بۆ دژبه‌ریی ده‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ردانه‌ نه‌بووه‌. له‌ ئاکامدا  پێکهێنانی کۆده‌نگی و یه‌کیه‌تی و هاودڵی به‌ خاڵی جێی هیوا ده‌زانێ که‌ تین وره‌ و هیوا وه‌به‌ر خه‌ڵک بنێ هه‌تا دژ به‌و پیلانه‌ ماڵوێرانکه‌ره‌ راوه‌ستن.

 

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٧سەرەتای بەرنامە بە داواکاری لە جەماوەری خەڵکی کوردستان دەست پێ دەکات کە لە دەربڕینی بۆچوونیان چالاکتر بن. لە درێژەی باس دا کۆمەڵێک ڕەخنە و پێشنیار بۆ تەلەفیزۆنەکانی حیزبی دێنە بەر باس و هەر بە پێی نەریتی کارەکانی پێشوو، باسەکە دەکێشرێتەوە سەر پێویستی و گرنگی یەکگرتوویی و یەکبوون. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

 

 

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٦ئەم بەرنامەیە بە ئاماژە کردن بە شێوەی پەروەردە و ڕێز لینان لە یاسا لە وڵاتانی پێشکەوتوو و ڕۆژئاوایی دەست پی دەکات کە وەک نەریتێک دەگەڵ سروشتی مرۆڤەکان تێکەڵاو بووە و دەکرێ وەک وێنەیەکی باش بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگای خۆمان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کەڵکیان لێ وەربگرین. لە درێژەی بەرنامە دا بە لەبەرچاو گرتنی ئەوە کە پیلانەکانی داگیرکەران بەردەوامە، زەخت دەخریتە سەر هەندیەک خاڵ کە پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لێیان وشیار بێ و ئەوە هەرکات لە ناومان دا هەست پێ بکرێ کە کورد ئێستاش لە خەبات دایە. درێژەی بەرنامە تەرخان کراوە بۆ گرنگی بایەخ دان بە شۆڕشی فەرهەنگی و چوونە ناو قۆناخە پێویستەکانی خەبات. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٥وەرن با یەکترمان خۆش بوێ. ئەم بەرنامەیە زۆربەشی کارەساتە دڵتەزێنەکانی داسەپاو بە سەر کورد دا وەبیر بیسەر دەهێنێتەوە و هاندەری لە خەو ڕابوون و یەکتر خۆشویستنە. پاش ئاماژەیەک بە تاڵییەکانی مێژووی کوردستان، هەندێک پێشنیار و هومێد دێنە بەر باس لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٤لەم بەرنامەیە دا بە ورد-بوونەوە لە ناوەڕۆکی ژانەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەم مەترسیە دڵتەزێنانەی کە ژیانی بۆ خەڵکی ناوخۆ ناخۆش کردۆ، دەقی وتاری بابەت دەچێتەوە سەر یەکگرتوویی ناوبەری ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها ریزەکانی کۆمەڵە. لە درێژەی بەرنامە دا هەر لە سەر تەوەری یەکگرتوویی و پێویستی بوونی بەرەی یەکگرتوویی نێوان هێزەکانی کوردی، ئاماژە بە ناوەڕۆکی چالاکییەکانی ڕەژیمی دژە-کورد دەکرێت. کۆمەڵێک خاڵی گرینگ دێنە بەرباس کە دەبوایە پێشتر هەنگاویان بۆ هەڵهێندراباوە کە هۆکاری تەواوی لاوازییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر نەبوویی یەکگرتووی و یەکریزی. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

درێژەی بابەت »

بەرنامەی ژمارە ٢٣

لەم بەرنامەیە دا بە دوای ئەوە کە پێشەکێکی روناکبیرانە لە سەر کولتور دەکرێ و کۆمەڵێک وردبینی دەخرێتە بەر شێوەی خەبات بەرەو پێشکەوتن، ئاماژە بە یادی دۆعا خەلیل، قوربانی ئەڤین و خۆشەویستی دەکرێ. هۆنراوەیەکی مامۆستای ئەدەبی کوردی، بەڕێز شێرکۆ بێکەس دەخوێندرێتەوە. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

درێژەی بابەت »

١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانئەم بەرنامەیە هاوکات دەگەڵ ڕۆژی پڕ لە ژان و پەژارەی گەلی کوردەوە ” ڕۆژی شەهیدان ” ساز کراوە و تەرخان کراوە بە یاد کردنەوە لە شەهیدانی ڕێبازی رزگاریخوازی گەلی کورد. بەرنامەکە بە هۆنراوەیەک دەست پێدەکا کە لە ئاستی بەرزی شەهیدانی کوردستان و بە تایبەتی پێشەوای کوردان دەدوێ. لە درێژەی بەرنامە دا هەڵسەنگاندنێک لە ناوبەری چالاکیە ڕامیاریەکانی ئەمڕۆ دەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەکرێت. لە درێژەی بەرنامە دا ئاماژەیەک بە ئاواتەکان و ڕێبازی پیرۆزی پێشەوای کوردان ” گیانبەخت قازی موحەممەد ” دەکرێ و دیسان وەک زۆرینەی بابەتەکانی پێشوو، مژاری ڕۆژ لە یەکگرتوویی نێوان هێزەکانی کورد گرێ دەدرێتەوە. لە ژێر فیلمەکە وێنە بچکۆڵانەیەکی سوور داندراوە کە لە ڕێگای کرتە کردنی سەر ئەو دەتوانن لە ڕێگای ئێمایلەوە ئەم بەرنامەیە بنێرن بۆ هاوڕێکانی خۆتان و یان لە شوێنە گشتییه‌‌ جیهانییه‌کاندا وەک فێیس‌بوک و هتد زۆر بە ساکاری بڵاوی بکەنەوە

درێژەی بابەت »

ڕاپرسی

پێکهاتنی به‌ره‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات

View Results

Loading ... Loading ...