
هۆنراوەی جوانی موو ناپسێنمی نەمر هێمنم ساڵی 1358 ی هەتاوی بۆ بەرنامەی هەڵبەست و گۆرانی رادیۆ مەهاباد تۆمارکرد و بڵاوبۆوە ئەوکات هەوڵم ئەوەبوو وەک وێژەرێکی رادیۆ کارەکە شیاوی بڵاوبوونەوە بێ هیچی تر. ئێستا کە دەڕوانمە ئەم هۆنراوەیە دەبینم خوێندنەوەی ئەو کات ئەو هەست و سۆزەی کە دەبێ تێیدا بێ نییەتی گەنجێکی بیست و پێنج ساڵە لە ساڵێکی شیرین و تاقانەی نەتەوەییدا چۆن دەتوانێ هەست و خەمی دەروونی پیاوێکی بەتەمەنی بەڵادیتوو و تاڵی و سوێری چێشتوو و جەفادیتووی وەک هێمن بناسێ؟ رەنگە ئێستا من پیرتر لە هێمنی کاتی هۆنینەوەی ئەم هۆنراوەیە بم بەڵام دڵنیام نە خەمم وەک خەمی ئەو گەورەیە و نە سەبووریم .هەوڵم داوە تارماییەکی ئەو هەستەی دەروونی هێمن بەدی بکەم و سەرلەنوێ ئەم هۆنراوەیە لەسەردەمی پیریدا بخوێنمە راستە یەکەم تیر و یەکەم کار لە یاد دەمێنێ بەڵام پیریش وەک سەردەمی مناڵی گڕووی لەگەڵە. داخوا ئێوە چۆنی دەبینن؟ موو ناپسێنم پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانەی پەری ئەوین دەستی لێ وەشاندوون پێشکەش بە تۆ

ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم ته‌عبیری خه‌ونێکی ئاڵۆز، دوورودرێژترین هۆنراوه‌ی جوانی کاک قاسم موئه‌ییه‌دزاده، خوڵقێنه‌ری ( لاده لاده لا ده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت) ـه که بڵاوبووه‌ته‌وه. نیزیک به چاره‌ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م تۆمارکرد و بڕیاربوو پاشان موزیکی بۆ بدۆزمه‌وه و ئاماده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بکه‌م به‌ڵام گێژه‌ڵووکه‌ی کاره‌سات له خاکی پیرۆزی نیشتمانی هه‌ڵکه‌ندین و 14 ساڵ پاش له‌و چڵووکه‌ی دونیا گیرسانه‌وه‌یه، سه‌ر له نوێ تۆمارکراوه و ئاماده‌ی بڵاوبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر چی نه دڵ دڵه‌که‌ی جارانه و نه ده‌نگ ده‌نگه‌که‌ی پار

ئه‌رک و سنووره‌کانی راگه‌یاندن سه‌ردێڕی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ته‌له‌ویزیۆنییه به به‌شداری عه‌لی خزری و کاک حوسێن شه‌به‌ق که کاک ناسر حیسامی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی
ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی ئاسۆسات بڵاوکرایه‌وه
به‌شی 4 کوتایی

ئه‌رک و سنووره‌کانی راگه‌یاندن سه‌ردێڕی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ته‌له‌ویزیۆنییه به به‌شداری عه‌لی خزری و کاک حوسێن شه‌به‌ق که کاک ناسر حیسامی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی
ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی ئاسۆسات بڵاوکرایه‌وه
به‌شی 3

ئه‌رک و سنووره‌کانی راگه‌یاندن سه‌ردێڕی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ته‌له‌ویزیۆنییه به به‌شداری عه‌لی خزری و کاک حوسێن شه‌به‌ق که کاک ناسر حیسامی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی
ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی ئاسۆسات بڵاوکرایه‌وه
به‌شی 2

ئه‌رک و سنووره‌کانی راگه‌یاندن سه‌ردێڕی به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆی ته‌له‌ویزیۆنییه به به‌شداری عه‌لی خزری و کاک حوسێن شه‌به‌ق که کاک ناسر حیسامی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌تی
ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی ئاسۆسات بڵاوکرایه‌وه
به‌شی 1
ئه‌م به‌رنامه کورته به په‌خشانی (هێلێن مه‌گری) که ساڵی 2006 بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کا و پاشان به دیاریی بینه‌ری به‌ڕێز( ئه‌میر شوعاعی وه‌ند) به ناوی( تۆ نامری) ده‌ڕازێته‌وه که به ده‌نگی خۆی ئاماده‌ی کردووه و بۆ به‌رنامه‌ی ناردووه و کۆتایی به‌رنامه‌ش سروودێکه به یادی قاسملووی نه‌مر که به‌رهه‌می هه‌وڵی ( برایانی دادکووش)ه

ئاگاداری سه‌باره‌ت به راوه‌ستانی وه‌شانی ئه‌م به‌رنامه‌یه له کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی کوردکاناڵ، هۆ و ده‌لیله‌کانی و ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ی که له داهاتوویه‌کی نیزیکدا هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی ده‌درێ و هێندێک ده‌ردی دڵی تر
ئه‌م به‌رنامه‌یه درێژه‌ی به‌رنامه‌ی ژوماره 32 یه و ته‌رخانکراوه بۆ باسی په‌نابه‌ر و په‌نابه‌ری و گرفته‌کانی سه‌ر رێگه، به تایبه‌ت چاره‌نووسی نادیار‌و پڕ له کاره‌ساتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له لایه‌ن یوو ئێنه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر نه‌ناسراون و له‌سنووره‌کان یان له شاره‌کانی سه‌ر سنووری تورکییه ماونه‌ته‌وه یان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی هێلانه‌یه‌کی ئارام، به شێوه‌ی نائاسایی و له رێگه‌ی وڵاتی سێهه‌مدا، تووشی مه‌ترسی ده‌بن و پێشنیارێک به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و لێقه‌وماوانه وهێندێک باسی تر
بیست ساڵ دوو پرسیار و دوو وڵام ، وه‌ک به‌ڵێنییه‌کی پیرۆز، له دڵمدا بوونه گه‌وهه‌رێکی باییدار، هیچ خه‌مێکی ئه‌و بیست ساڵه به بوونی ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی ناو دڵم کاریگه‌ری قورسیان نه‌بوو. به‌ڵام ئێستا تووشی گومانێکی تاڵ بووم، ئاوات و خۆزگاو دڵنه‌واییه‌کانی ئه‌و بیست ساڵه که‌وتوونه ژێر پرسیار. به‌رنامه تایبه‌ته به کاره‌ساتی خه‌ماوی پێکهێنانی کۆڕی ماته‌مین بۆ خومه‌ینی له هۆڵی شه‌هید پێشه‌وای نه‌مر له هه‌ولێڕ، له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه و… ده‌ردی دڵێک و هۆنراوه‌یه‌کی به‌رزی مام شێرکۆ بێکه‌س به ناوی ( جارێکی تر سمکۆ ناچێته‌وه سه‌ر خوانی مردن!) و ….